Yıldız Nevin Gündoğmuş
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی بە ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراو ھێرشیان کردە سەر کاروانێکی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ھێزی کۆنترۆڵی کەمکردنەوەی ناوچەی بارگرژی لە ئیدلب بوون.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە سوپای تورکیا بڵاویکردووەتەوە، کاروانێکی ئۆتۆمبێل کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ھێزی کۆنترۆڵی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ناوچەکەدا بوون، لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی بە ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو ھێرشیان کراوەتە سەریان.
لە راگەیەنراوەکەدا زیاتر ھاتووە: "لە ئاکامی ھێرشەکەدا کارمەندێک گیانی لەدەستداوە و سەربازێک و کارمەندێکی دیکەی پۆلیس برینداربوون. داوای لێ خۆشبوون بوون بۆ ئەو شەھیدە دەکەین و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکەین و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".