Abdullah Shukur
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، ساعدی گوان رایگەیاند کە ھەموو کارێکی پێویستیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سبەینێی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا تەواو کردووە، لەمبارەیەوە گوتیشی: "پێویستە خەڵک ھێمن بێت و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان ئامادە بن. لەگەڵ ھاتنی ئەنجامەکان بۆ دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان، ئەنجامەکان لە ھەمان کاتدا راستەوخۆ بۆ پارتە سیاسییەکان دەنێردرێن. کاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن ئەمەیە نەک ھەژمارکردنی دەنگەکان".
گوان ناوەندی کۆنگەی ئاتۆی لە شاری ئەنقەرە بەسەر کردەوە کە تێدا دەنگی ھاووڵاتیانی تورکیای لە ٦٠ وڵاتی جیاواز و ١٢٣ نوێنەرایەتی تێدا شاردراوەتەوە.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای تورکیا، ساعدی گوان لە کاتی بەسەرکردنەوەی ناوەندەکە، چاودێرانی رێکخراوی ھەماھەنگی شەنگای سەردانی ئەو ناوەندەیان کرد.
لەم نێوەندەش گوان زانیاری پێویستی لەبارەی پرۆسەی ھەڵبژاردن و ھەژمارکردنی دەنگەکانی بە شاندەکە پێشکەش کرد و وەڵامی پرسیارەکانی ئەو شاندە بیانییەی دایەوە.
دواتریش گوان لێدوانی پێشکەش بە ئاژانسی ئانادۆڵو کرد و رایگەیاند کە ئەوان وەک دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا بۆ ھەڵبژاردن ئامادەن و ھەموو کارێکی پێویستیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سبەینێی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا تەواو کردووە.
گوان ئاشکراشی کرد کە ئەو دەنگانەوەی لە دەرەوەی وڵات ھێنراونەتەوە تورکیا لە کۆگایەکی پێنج کلیلی ھەڵواسراو شاردراوەتەوە.
گوان راشیگەیاند کە بەیانی لەگەڵ نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان دەست بە ھەژمارکردنی ئەو دەنگانە دەکەن کە لە دەرەوەی وڵات ھاتوون و بۆ ئەمەش نزیکەی ٧-٨ ھەزار کارمەند بەشدار دەبێت.
گوان جەختیشی لەوە کردەوە کە دەنگەکانی دەرەوەی تورکیاش ھاوکات لەگەڵ دەنگەکانی ناوخۆی وڵات کاتژمێر ٥ی ئێوارە ھەژمار دەکرێن.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، ساعدی گوان رایگەیاند کە ھەموو کارێکی پێویستیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سبەینێی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا تەواو کردووە، لەمبارەیەوە گوتیشی: "پێویستە خەڵک ھێمن بێت و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان ئامادە بن. لەگەڵ ھاتنی ئەنجامەکان بۆ دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان، ئەنجامەکان لە ھەمان کاتدا راستەوخۆ بۆ پارتە سیاسییەکان دەنێردرێن. کاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن ئەمەیە نەک ھەژمارکردنی دەنگەکان".
گوان پێشنیاری ئەوەشی کرد کە پێویستە ھەموو کەسێک دەنگی خۆی بەکاربھێنێت. گوتیشی: "ئینشائەڵا ئێوارە بە شێوەیەکی شەفاف ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەین. لە ھەڵبژاردنی رابردوو نزیکەی کاتژمێر ١١ی شەو ئەنجامەکانمان راگەیاند. ھیوادارین پێش کاتژمێر ١٢ شەو ئەنجامەکان رابگەیەنین".