Abdullah Shukur
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە گوتی: "قۆناغەکە دەستبەجێ دەست پێ دەکات. پێویستە وەک داواکاری پێشکەشی پەرلەمان بکرێت. پێویستە لە لایەن کۆمسیۆنەوە پەسند بکرێت و پاشانیش لە پەرلەمان تاوتوێی لەسەر دەکرێت".
یڵدرم لەبارەی بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ٢٤ی حوزەیرانی داھاتوو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی لە پەرلەمانی تورکیا دایەوە.
بینالی یڵدرم لەبارەی پڕیاری بەشداریکردنی پارتەکان لە ھەڵبژاردنەکە گوتی: "دەستەی باڵای ھەڵبژاردن کاتی ھەڵبژاردن دیاری دەکات، لەوێ بڕیار دەدرێت کە کام پارت مافی بەشداریکردنی دەبێت لە ھەڵبژاردنەکاندا".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا دیاریکردنی ٢٤ی حوزەیران بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھیچ ھۆکارێکی ھەیە؟ یڵدرم گوتی: "نامانەوێت رای گشتی بۆ کاتێکی درێژ سەقاڵ بکەین. بۆ ئەوەی رایی کردنی کارەکانی وڵات رانەوەستێت پێویستمان بەوەیە کە ھەڵبژاردنەکە لە کاتێکی نزیکدا ئەنجام بدرێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە گوتیشی: "قۆناغەکە دەستبەجێ دەست پێ دەکات. پێویستە وەک داواکاری پێشکەشی پەرلەمان بکرێت. پێویستە لە لایەن کۆمسیۆنەوە پەسند بکرێت و پاشانیش لە پەرلەمان تاوتوێی لەسەر دەکرێت".