Hilmi Sever
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ- AA
یانەی باشاکشەهیر لە یارییەکدا، رووبەڕووی یانەی قەیسەری سپۆر بووە.
لە خولەکی ١٩ی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزان مەحمود تەکدەمیر گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی باشاکشەهیر تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی باشاکشەهیر کۆتایی هات.
بەم شێوەی ئەو یانەیە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە، ٦٩ خاڵ و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نازناوی یەکەمی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی تورکیای بەدەست هێنا.
لە ٦١ وەرزی رابردووی خولی تۆپی پێی تورکیادا، تەنها پێنج یانە بوونەتە براوەی پاڵەوانێتییەکە کە بریتی بوون لە یانەکانی بێشیکتاش، فەنەرباهچە، گالاتاسەرای، ترابزۆنسپۆر و بورساسپۆر.
یانەی باشاکشەهیر دوای ئەو سەرکەوتنەی لە کۆتا یاریدا تۆماری کرد، بووە شەشەم براوەی خولی یانە پاڵەوانێتییەکانی تورکیا.