Muhammet Ali Kemal
17 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2016
تیمەکانی پۆلیسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر شوێنێکی کار ساز کرد. لە کاتێکدا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک گومانلێکراویان دەستبەسەر کرد، ئەو هاووڵاتییانەی لەو دەورووبەری کۆببوونەوە کاردانەوەیان بەرامبەر بە تیمەکانی پۆلیس نیشان دا.
لەدوای ئەوەش کە پۆلیس لە رێگەی گازی فرمێسکڕێژەوە وەڵامی کاردانەوەی هاووڵاتییەکانی دایەوە و بڵاوەی پێ کردن، دەنگی تەقە و تەقینەوە دەبیسترا.
دووکاندارەکانی ناوچەکە بەهۆی رووداوەکەوە کارەکانیان لێ تێکچووە، دووکانەکانیان داخست و گرژییەکان لە شارۆچکەکە بەردەوامە.