Sangar Hamad Azeez
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
دوا بەدوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و هاوتا عێراقییەکەی، حەیدەر عەبادی، هەردوو سەرۆکوەزیران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
یڵدرم گوتی: "خۆشی برا عێراقییه‌كانمان خۆشی ئێمه‌یه، ناخۆشیان ناخۆشی ئێمه‌یه. له‌به‌رئه‌وه توركیا به‌رگریكاری موتڵه‌قی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و یه‌كێتیی سیاسییهتیەتی. بێ دوودڵی لایه‌نگری عێراقمان كرد و ده‌یكه‌ین له به‌رامبه‌ر بچووكترین پێشهات كه یه‌كێتیی عێراق بکاتە ئامانج".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا خەختی کردەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە پشتیوانی کردنی عێراق و گوتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئهوانەی بڕیاری ریفراندۆمیان دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بیروهۆشی تەندروست و زه‌مینه‌ی ده‌ستووری عێراق. له پاڵ عێراقین بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر جۆره رێوشوێنیك بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردی عێراق خۆی و عێراقیش نه‌خاته كێشه‌ی نوێوه. به‌پێی ده‌ستووری عێراق بەڕێوەبردن و کارپێکردنی ده‌روازه سنوورییەکان كاری حكوومه‌تی ناوه‌ندییه. په‌یوه‌ست به‌مەش پشتیوانی پێویست ده‌كه‌ین له‌باره‌ی راده‌ستكردنی ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور به حكوومه‌تی عێراق".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، تیشکی خستە سەرئەوەی کە ئارەزوو دەکەن قەبارەی بازرگانی لەگەڵ عێراق گەورەتر بکەن و گوتیشی: "به‌و شێوه‌یه ئاره‌زوومه‌ندین له به‌رزكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌تایبه‌تی قه‌باره‌ی بازرگانی و، له نزیكه‌وه كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی له هه‌ردوو وڵات‌دا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته هاوبه‌شه‌كان له نزیكترین كاتدا له توركیا سازبكرێت".
سەبارەت بە دەستبەسەرداگرنی کەرکووکیش لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی:"ئێمە لەو باوەڕە داین کە دووبارە کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکووک و بەڕێوەبردنی پارێزگاکە بە یاسای جاران کە سەدان ساڵ کاری پێدەکرا و گونجاو بوو لەگەڵ فرە پێکهاتەی شارەکە، گرنگە".