ئەنقەرە
تانەر یڵدز، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لە بارەی ھەناردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگای تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیھان گوتی: "تا ئەمڕۆ تورکیا پشتگیریی لە ئاسانکاریی بۆ چارەسەری کێشەکان کردووە و لەمەودوایش تورکیا لە سەر ئەو ھەڵوێستەی بەردەوام دەبێ."
لە بارەی پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە بە یڵدزی گوت: "دەڵێن نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆرییەکی نەوتبەر بەناو سوریا دا بۆ ئیسرائیل دەنێردرێ"
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا گوتی: "ئێمە وەکو تورکیا رێزمان بۆ پرۆژەکانی دیکە ھەیە، بەڵام ئایا دەیانەوێ بە سوریای ئەمڕۆدا بۆری نەوتبەر رابکێشن؟ بۆرییەکی بەو جۆرە تەنیا یەک رۆژ ناتوانێ کار بکا، رەنگە بتوانن لە سوریا و ئیسرائیلەوە بۆری نەوتبەر رابکێشن بەڵام تورکیا گرەنتی وڵاتێکی ئەمن و ئارام دەدا ئێمە سەرقاڵی پرۆژەکانی خۆمانین."
تانەر یڵدز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا تورکیا بۆ چارەسەری کێشەی نێوان ھەولێر و بەغدا، ھەوڵی زۆری داوە و بەردەوامیش دەبێ لە سەر ھەوڵەکانی.
یڵدز رایگەیاند: ھەناردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان بەردەوامە و لەوێشەوە روانەی بازاڕەکانی جیھانی دەکرێ.