Ferdi Türkten
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە-AA
یەکێك لە بەرپرسە باڵاکانی باڵی پژاک-ی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بەناوی ئەسما ئێرئات کە ناوی خوازراوی "دەلال نورحەق" بووە، لەگەڵ شۆفێرەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری میت و هێزە سەربازییەکانی تورکیادا لە چالاکی خران.
بەپێی زانیارییەکان لە نیوەی دووەمی مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوودا، دەزگای هەواڵگری میت و هێزە سەربازییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆسەر قەندیل ئەنجامداوە و تیایدا تیرۆریست ئەسما ئێرئات و شۆفێرەکەی "زیلان کۆبانێ" لە چالاکی خراون.
جێی ئاماژەیە ئێرئات لەدایکبووی ساڵی 1965 و لە ساڵی 1989دا چووەتە ریزەکانی پەکەکەوە و لە ساڵی 1993 لە ئەڵمانیاوە چووەتە سووریا و لەلایەن خودی عەبدوڵڵا ئۆجالان-ەوە مەشقی سەربازی و سیاسی پێدراوە، ئەو کات یەکێك بووە لە گرنگترین ژنەکانی ناو رێکخراوەکە.
لە ساڵانی 2014-2015 بووەتە یەکێك لە بەرپرسانی رێکخستنەکانی باڵی پاژك و لە ساڵی 2018دا بووەتە بەرپرسی لقی مەخموور- قەندیلی باڵەکە.