Abdulkadir Karakaya
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد، ئالێکس تێلەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
بەڕێوبەری تەکنیکی یانەی مانچستەر یونایتد، ئۆلە گونار سۆلشەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە تێلەس تێلەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەو هۆیەوە بەشداری یارییەکەی دوێنێی پاڵەوانێتی ئەوروپای نەکردووە.
ئۆلە گونار سۆلشەر، باسی لەوەشکرد کە ئەو یاریزانە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەی تیادا دەرنەکەوتووە و لەئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرە.