مەدرید - AA
لە سییەمین هەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (لا لیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی سێڤیلیای بردەوە.
گێمی یەکەمی یاریەکە بێ تۆمارکردنی گۆڵ تەواو بوو و لە گێمی دووەمدا، بارسێلۆنا لە خولەکی ٧٢دا لە رێگەی پێدرۆ گۆنزالێز لۆپێز گۆڵی یەکەم و سەرکەوتنی تۆمار کرد.
بارسێلۆنا کە بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و شەش یاری لە دوای یەک بردووەتەوە، سەرەڕای کەمی یەک یاری کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٥٧ خاڵ و ریزبەندی دووەمی خولەکەی گرتووە.
ریال مەدرید کە پێشەنگی خولەکە دەکات ٦٩ خاڵی کۆکردووەتەوە، بارسێلۆنا کە نزیکترین رکابەرێتی ١٢ خاڵ جیاوازی هەیە لەگەڵیدا و لە ریزبەندی دووەمدایە.