دۆحە - AA
لە جامی جیهانیی "FIFA" ٢٠٢٢ لە قەتەر، بۆ یەکەمجار ناوبژیوانێکی ئافرەت یاری بەڕێوەدەبات.
سبەی لە یاری نێوان هەڵبژاردەکانی کۆستا ریکا و ئەڵمانیادا کە لە گرووپی E بەڕێوەدەچێت، خانمە ناوبژیوانی فەڕەنسی، ستيفانی فراپارت یاریەکە بەڕێوەدەبات.
ستيفانی فراپارت وەک یەکەم خانمە ناوبژیوان ناوی دەچێتە مێژووەوە بەوەی یەکەم خانمە ناوبژیوانە یاری نێوان هەڵبژاردەکان لە جامی جیهانی کە لە ساڵی ١٩٣٠ەوە تا ئێستا بەڕێوەدەچن، بەڕێوەبەرێت.
فراپارت ساڵی رابردوو یەکەم خانمە ناوبژیوان بوو کە یارییەکانی پاڵاوتنی بۆ جامی جیهانیی ٢٠٢٢ بەڕیوەبرد و لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١دا، یاری نێوان هۆڵەندا و لیتوانیای بەڕێوەبرد.
ستيفانی فراپارت-ی فەڕەنسی تەمەن ٣٨ ساڵ کە نازناوی یەکەم خانمی ناوبژیوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستهێناوە لە ساڵی ٢٠١٩شدا، ناوبژیوانی لە یارییەکانی جامی سوپەری ئەورووپادا کردووە.