Hüseyin Burak Demirer
26 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
لە دووەم رۆژی ھەفتەی یەکەمی یارییەکانی پاڵاوتنی ھەڵبژاردنەکانی ئەورووپا بۆ گەیشتنی بە مۆندیالی ٢٠٢٢، بە دوو رووبەرووبوونەوەوە دەستیپێکرد.
یەکەم ھەفتەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەورووپا کە تەنھا ١٣ ھەڵبژاردە دەتوانن بگەنە ٢٢مین جامی جیھانی کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، دوو یاری لە گرووپەکانی C و F ئەنجامدرا.
لە یارییەکەی گرووپی C سویسرا بووە میوانی بولگاریا و توانی بە گۆڵەکانی ئیمبۆلو لە خولەکی حەوتەم و سیفۆرۆڤیچ لە خولەکی ١٠ و زوبیر لە خولەکی ١٢ و بە ئەنجامی ٣-١ لە ھەڵبژاردەی بولگاریا کە تاکە گۆڵەکەی لە خولەکی ٤٦ لە رێگەی دیسپۆدۆڤ تۆماربکات بباتەوە.
ھاوکات، دانیمارک بە گۆڵەکانی برایتوایت و یند توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئیسرائیل بباتەوە.