Barış Seçkin
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
رۆما- AA
لە نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا (Coppa Italia)دا، یانەی ئاتلانتا رووبەڕووی یانەی ناپۆلی بووەوە.
یارییەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستیپێکرد و لە خولەکی ١٠دا، یاریزان دوڤان ساپاتا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئاتلانتا تۆمار کرد.
لە خولەکی ١٦دا، یاریزان ماتیۆ پێسینا گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یاریزان هیرڤینگ لۆزانۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ناپۆلی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧٨دا، یاریزان ماتیۆ پێسینا گۆڵێکی دیکەی بۆ یانەی ئاتلانتا تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە یانەی ئاتلانتا بۆ یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا سەرکەوت.