Abdullah Tevge
15 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە رووبەڕووبوونەوەکانی چارەکی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، دوو یاری بەڕێوەچوون.
یاری یەکەم لە نێوان یانەی ریال مەدرید-ی ئیسپانی و لیڤەرپوول-ی ئینگلیزی بوو.
هەرچەندە یارییەکە بە ئەنجامی ٠-٠ کۆتایی هات، بەڵام یانەی ریال مەدرید بەهۆی ژمارەی گۆڵەکانی لە یارییەکانی پێشوودا بۆ قۆناغی دواتر سەرکەوت.
بڕیارە لە نیوەی پێش کۆتایی خولەکەدا، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی چێڵسی ببێتەوە.
پێشتریش لە یاری کۆتایی وەرزی ٢٠١٧- ٢٠١٨دا، یانەکانی ریال مەدرید و لیڤەرپوول رووبەڕووی یەک بووبوونەوە و یانەی ریال مەدرید براوەی یارییەکە بوو.
یاری دووەمی چارەکی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، رووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەی مانچستەر ستی-ی ئینگلیزی و یانەی بۆروسیا دۆرتموند-ی ئەڵمانی بوو.
لە خولەکی ١٥ی یارییەکەدا یاریزان، جود بێلینگهام گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی دۆرتموند تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٥٥ی یارییەکەدا یاریزان، ریاز مەحرەز گۆڵی یەکەم و لە خولەکی ٧٥دا یاریزان، فیلیپ فۆدەن گۆڵی دووەمی بۆ یانەی مانچستەر ستی تۆمار کرد.
بەم شێوەیە یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی یانەی مانچستەر ستی کۆتایی هات.
بڕیارە لە نیوەی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی مانچستەر ستی رووبەڕووی یانەی پاریس سان جێرمان ببێتەوە.
یەکەم رووبەڕووبوونەوەکانی نیوەی پێش کۆتایی خولەکە لە ٢٧- ٢٨ی نیسان بەڕێوەدەچن.