دۆحە ــ AA
فیدراسیۆنەكانی سعوودیە، ئیمارات و بەحرێن بۆ تۆپی پێ رایانگەیاند، لە ٢٤هەمین جامی كەنداودا بەشداری دەكەن كە لە ٢٤ی ئەم مانگە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت لە كاتێكدا پێشتر رایانگەیاندبوو كە بەشداری ناكەن.
فیدراسیۆنەكانی سعوودیە، ئیمارات و بەحرێن بۆ تۆپی پێ لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا روونیانكردووەتەوە كە لەسەر داوای یەكێتیی تۆپی پێی كەنداو، هەڵبژاردەكانیان لە ٢٤هەمین جامی كەنداو بەشداری دەكەن.
پێشتر ئەو فیدراسیۆنانە بڕیاریاندابوو كە لە پاڵەوانێتی ٢٤هەمین جامی كەنداو بەشداری نەكەن كە لە ٢٤ی ئەم مانگە لە دۆحە بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەكانی، كوێت، عوممان، عێراق، یەمەن لەگەڵ قەتەر تیادا بەشداری دەكەن.
لەوبارەوە كەناڵەکانی قەتەر تایبەت بە ورزەش بڵاویانكرووەتەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە یەكێتیی جامی كەنداوی عەرەبی كۆدەبێتەوە و لە میانیدا دووبارە چاو بە رێكخستنی گرووپەكانی بەشدار و لە ٢٤هەمین جامی كەنداوە دەخشێنێتەوە دوای ئەوەی ژمارەیەك هەڵبژاردە بێ ئەوەی ناویان ئاشكرا بكرێت لە بڕیاری بەشدارینەكردنیان لە پاڵەوانێتییەكەدا پاشگەزبوونەتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە قەیرانی كەنداو كە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧دا سەری هەڵداوە درێژەی هەیە دوای ئەوەی سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات و میسر بەتۆمەتی پاڵپشتیكردن لە تیرۆر، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندبوو.
لای خۆیەوە قەتەر ئەو تۆمەتانەی رەتكردووەتەوە كە سەبارەت بە پاڵشتیكردن لە تیرۆر لە لایەن هەریەك لە سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات و میسرەوە ئاراستەی كراوە.