ئیستانبوڵ-AA
یانه‌ی شاختار دۆنێتسكی ئۆكراینی به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پشتیوانیی له ده‌ستوه‌رانی سه‌ربازیی رووسیا كردووه، بانگه‌وازی كرد هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له جامی جیهانیی ٢٠٢٢ی فیفا ده‌ربكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماره‌كانی یانه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانی شاختار دۆنێتسك، سێرگی پاڵكین رایگه‌یاندووه:
"به‌هۆی به‌شداریی راسته‌وخۆی ئێران له هێرشه‌كانی سه‌ر ئۆكراینادا، بانگه‌واز له فیفا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ین به‌شداریی ئێران له جامی جیهانیی ٢٠٢٢دا ده‌ستبه‌جێ قه‌ده‌غه بكرێت. پێویسته ئۆكراینا له جامی جیهانییدا هه‌بێت. ئێران له‌وێ جێگه‌ی نابێته‌وه".
سێرگی پاڵكین رایگه‌یاندووه: "له كاتێكدا ئێران به سه‌یركردنی یاریی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كهیفخۆشه، ئۆكراینییه‌كان به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی ده‌كوژرێن. به نزیكه‌ی ٢٥٠ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌و شێوه‌یه هێرشكراوه‌ته سه‌ر شاره‌كانی ئۆكراینا".
جامی جیهانیی ٢٠٢٢ی فیفا كه به میوانداریی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رۆژی ٢٠ی تشرینی دووه‌م به یاری نێوان قه‌ته‌ر-ئیكوادۆر ده‌ستپێده‌كات.