ئیستانبوڵ - AA
هەڵبژاردەی تورکیا لە ریزبەندییەکانی فیفادا، هەر لە پلەی ٤١ەمینی ریزبەندیدا ماوەتەوە و پارێزگاریی لە ریزبەندی خۆی کردووە.
لە ماڵپەڕی فەرمیی فیفادا، لیستی نوێیی ریزبەندیی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ بڵاوکراوەتەوە.
لەکاتێکدا لە ماوەی مانگی حوزەیراندا، هەڵبژرادەکان ٦٢ یاریی نێودەوڵەتییان ئەنجامداوە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ١٨٤٣،٧٣ خاڵ پارێزگاریی لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا کردووە.
ریزبەندی ١٠ هەڵبژاردەی یەکەم وەک خۆی ماوەتەوە و هەڵبژاردەی تورکیا بە ١٤٨٤،٤٧ خاڵ پارێزگاریی لە پلەی ٤١ەمینی ریزبەندییەکەدا کردووە.
ریزبەندیی ١٠ هەڵبژاردەی یەکەمی لیستەکە بەم شێوەیە بوو:
ریزبەندی | هەڵبژاردە | خاڵ | گۆڕانکاری |
١ | ئەرجەنتین | ١٨٤٣،٧٣ | - |
٢ | فەڕەنسا | ١٨٤٣،٥٤ | - |
٣ | بەڕازیل | ١٨٢٨،٢٧ | - |
٤ | ئینگلتەرا | ١٧٩٧،٣٩ | - |
٥ | بەلجیکا | ١٧٨٨،٥٥ | - |
٦ | کرواتیا | ١٧٤٢،٥٥ | - |
٧ | هۆڵەندا | ١٧٣١،٢٣ | - |
٨ | ئیتاڵیا | ١٧٢٦،٥٨ | - |
٩ | پورتوگال | ١٧١٨،٢٥ | - |
١٠ | ئیسپانیا | ١٧٠٣،٤٥ | - |