ئیستانبوڵ – AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی نۆزدەهەمینی خولی یانە پلە یەکەمەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباو بباتەوە.
ھەردوو گۆڵەکەی یانە شاھانەکە لە خولەکەکانی چوار و حەوت لەلایەن ئەستێرەی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، کەریم بنزیماوە تۆمارکرا.
لە بەرامبەردا، ئۆھیان سانسێت تاکە گۆڵەکەی ئەتلەتیکۆ بیلباوی لە خولەکی ١٠دا، تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە، ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٤٦ خاڵ و بە یارییەکی دواخرا و بە جیاوازی ھەشت خاڵ لەگەڵ سیڤیلیای دووەم، خۆی لە لووتکەی لا لیگا جێگیر کردووە.
ھاوکات یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباو بە ٢٤ خاڵ لە شوێنی خۆی مایەوە.