ھەولێر – AA
سبەی ھەینی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیھانیی ٢٠٢٢ قەتەر دەست پێ دەکەن کە لە دوو کاتی جیاوازدا، ھەڵبژاردەی بەڕازیل و ھەڵبژاردەی کرواتیا، ھەروھا ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، رووبەڕوو یەکتر دەبنەوە.
سبەی کاتژمێر ١٨:٠٠ بەکاتی هەولێر، ھەڵبژاردەی بەڕازیل و ھەڵبژاردەی کرواتیا لە یاریگای "شاری فێرکاریی"، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ھەروەھا کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەکاتی هەولێر، ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە یاریگای "لوسیل" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
کاتژمێر ١٨:٠٠ی رۆژی شەممە ھەڵبژاردەی پورتوگال و ھەڵبژاردەی مەغریب لە یاریگای "سومامە" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ھەروەھا کاتژمێر ٢٢:٠٠، رۆژی شەممە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای "ئەل بەیت"، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیھانییدا، ھەڵبژاردنەکان هەوڵی گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانتییەکە دەدەن، بەتایبەتیش ھەڵبژاردەکانی بەڕازیل، ئەرجنتین، ئینگلتەرا و فەڕەنسا کە پاڵێوراون بۆ بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی جیھانیی ٢٠٢٢.