Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
20 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2016
چین، له رووی بوونی خێراترین كۆمپیوته‌ر لەسەر ئاستی جیهان ئه‌مساڵیش ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خۆی پاراست.
به‌پێی هه‌واڵیكی رۆژنامه‌ی China Daily، له لیستی خێراترین 500 كۆمپیوته‌ری نایاب لەسەر ئاستی جیهان كه ساڵانه دووجار ئاماده ده‌كرێت، كۆمپیوته‌ری نایابی چین Sunway-TaihuLight پێش كۆمپیوته‌ری Tienhı-2 كه‌وت كه شه‌ش جار نازناوی خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهانی وه‌رگرتووه.
كۆمپیوته‌ری Sunway-TaihuLight، كه خێراییه‌كه‌ی له چركه‌یه‌كدا 125.436 بیتافلۆبه، به خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهان دیاری كرا.
بیتافلۆب، كه ناسراوه به توانای كاری 1 كاتریلیۆن له چركه‌یه‌كدا، وه‌ك یه‌كه‌ی گه‌یشتن به خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهان ده‌ناسرێت.