Ahmet Dursun
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2021
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٦٥ کەس دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه بەرزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٤ هه‌زار و ٢٢ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٦٥ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٣٩ هه‌زار و ٩٨٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوە.
به‌وجۆره تا ئێستا ١٠٤ هه‌زار و ٢٢ تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٧٩٦ هه‌زار و ٣٣٧ كه‌س.
حه‌وت هه‌زار و ٧٥٥ تووشبوو له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.
هەروەها كۆی گشتیی ٢٧ ملیۆن و ٧٥٥ هه‌زار و ٦١٨ پشكنین ئه‌نجامدراوە.
تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ١٧ ملیۆن و ٥٧٣ هه‌زار و ٧٨٥ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ شه‌ش ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار و ٨٣٤ كه‌س به‌كارهێندراوه له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران نزیكه‌ی ٨٣ ملیۆن كه‌سه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.
به‌پێی پله‌به‌ندی مه‌ترسی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، ٣٥٩ شار له ئاستی "زۆر مه‌ترسیدار" و به ره‌نگی "سوور" دیاریی كراون و ٥٩ شار له ئاستی "مه‌ترسیداری مامناوه‌ن" به ره‌نگی "پرته‌قاڵی" و ٣٠ شاری دیكه‌یش له ئاستی "كه‌م مه‌ترسیدار" به ره‌نگی "زه‌رد" دیاریی كراون.
رۆژنامه‌ی جه‌وان كه به‌وه ناسراوه له نهریتخوازهكانی ئێرانه‌وه نزیكه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا زۆر له‌وه زیاتره كه راگه‌یه‌ندراوه.
مامۆستا له زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی تاران، پڕۆفیسۆر كوروش ناینی به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "هه‌رچه‌ند جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی، ئیرهچ ههریرجی گوتوویه‌تی له‌وانه‌یه ژماره راستییه‌كه دوو و نیو بۆ سێ هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه بێت كه راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام من ده‌ڵێم له‌وانه‌یه حه‌وت هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه بێت كه راگه‌یه‌ندراوه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه".