Emel Gözellik
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەری پزیشکی چاكبوونەتەوە، ٨٥ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ٨٥ مليۆن و چوار هەزار و ٤٧٨ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
چوار يەكەمین ئەو وڵاتانەى كە لەسەر ئاستى جيهان زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان تێدا تۆماركراوە هاوكات هەمان ئەو وڵاتانەن كە زۆرترين تووشبووى تێدا چاكبوونەتەوە.
لە ئەمريكا ١٨ مليۆن و ٤٨٢ هەزار و ٦٧، لە هيندستان ١٠ مليۆن و ٦٥٤ هەزار و ١٤٦، لە بەڕازيل هەشت مليۆن و ٨٨٣ هەزار و ١٩١ و لە رووسيا سێ مليۆن و ٦٤٢ هەزار و ٥٨٢ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر ڤايرۆسەكەدا سەركەوتوون.
هەروەها له توركيا، دوو مليۆن و ٤٨٩ هەزار و ٦٢٤ تووشبووى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
هاوكات ژمارەى چاكبوونەوى تووشبووانى كۆرۆنا لە ئيسپانيا بۆ دوو مليۆن و ٣٨٠ هەزار و ٩٩٨ ، لە ئيتاڵيا دوو مليۆن و ٢٦٨ هەزار و ٢٥٣، لە بەريتانيا دوو مليۆن و ٢٣١ هەزار و ١٩٩، لە ئەڵمانيا دوو مليۆن و ١٥٤ هەزار و ٦٠٠، لە كۆلۆمبيا دوو مليۆن و ٩٥ هەزار و ١٠٥، لە ئەرژەنتين يەك مليۆن و ٨٣٨ هەزار و ٢٩١، لە مەكسيك يەك مليۆن و ٥٦٣ هەزار و ٩٩٢، لە باشوورى ئەفريقا يەك مليۆن و ٣٩٦ هەزار و ٩٥١ و لە پۆلەندا يەك مليۆن ٣٥٤ هەزار و ٥٩٨ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
لە ئێستادا لە سەرانسەرى جيهان، ٢٢ مليۆن و ٧٦١ هەزار و ٤٤٣ تووشبوو لە ژێر چارەسەردان.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى ٢٠١٩ لە شارى وهانى چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به زياتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا تەشەنەى كرد، بووه پهتایهكی جیهانگیر.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ژمارەى تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەيشتووەتە ١١٠ مليۆن و ٢٠٠ هەزار و ٤٢٧ كهس، و دوو مليۆن و ٤٣٣ هەزار و ٨٩٣ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.