Fuat Kabakcı
08 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ٤٧ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى کە له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٤٧ ملیۆن و ٢٥ هه‌زار و ٦٤٥ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
ئه‌و چوار وڵاته‌ی به‌رزترین ژمارەی تووشبوون به‌و په‌تا جیهانییه‌یان تیادا تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یشدا دێن كه زۆرترین تووشبوو به كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌م جۆره نۆ ملیۆن و ١٧٨ هه‌زار و ٩٤٦ تووشبوو له هیندستان، هه‌شت ملیۆن و ٩٣٨ هه‌زار و ٦٤١ تووشبوو له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، پێنج ملیۆن و ٨٠١ هه‌زار و ٦٧ تووشبوو له به‌ڕازیل و یه‌ك ملیۆن و ٩٥٦ هه‌زار و ٥٨٨ تووشبووش له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له توركیاش تا هەشتی كانوونی دووه‌م، ٤٣٦ هه‌زار و ٢٧٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٦٧ ملیۆن و ٨٥٥ هه‌زار حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٥٥٠ هه‌زار و ٣٠٣ كه‌س.
هه‌روه‌ها ١٩ ملیۆن و ٣٦٤ هه‌زار و ٩٠٧ تووشبوو هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.