Sümeyye Dilara Dinçer,Nazlı Yüzbaşıoğlu
03 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٦٤ ملیۆن و ٨٤٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٦٤ ملیۆن و ٨٤٥ هه‌زار و ٨٨٤ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٤٤٩ هه‌زار و ٣٥٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا، ٤٤ ملیۆن و ٩٤٢ هه‌زار و ٢٠١ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ١٤ ملیۆن و ٣١٤ هه‌زار و ٢٦٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢٧٩ هه‌زار و ٨٦٧ تووشبووش له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٥٣٤ هه‌زار و ٩٦٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی شه‌ش ملیۆن و ٤٣٦ هه‌زار و ٦٥٠ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیا تا ئێستا ٧٠٠ هه‌زار و ٨٨٠ حاڵه‌ت و له عێراق ٥٥٦ هه‌زار و ٧٢٨ حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
له رووی زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه به دوای ئه‌مریكادا به گیانله‌ده‌ستدانی ١٧٤ هه‌زار و ٥٣١ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٣٨ هه‌زار و ٦٥٧ كه‌س هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێت.
هه‌روه‌ها له توركیا ١٤ هه‌زار و ١٢٩ تووشبوو و له عێراق ١٢ هه‌زار و ٣٤٠ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.