Emre Aytekin
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له سه‌رانسه‌ری جیهان ٧٨ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometers" كه ئاماره‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان له خۆده‌گرێت، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ی كه له شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا و به سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، بۆ ٧٨ ملیۆن و ٢٢ هه‌زار و ٧٣٠ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا به ١٨ ملیۆن و ٤٩٤ هه‌زار و ٣٣٩ حاڵه‌تی تووشبوون ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانی له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه، گرتووه.
له‌دوای ئه‌ویش هیندستان به ١٠ ملیۆن و ٩٤ هه‌زار و ٨٠١ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل به حه‌وت ملیۆن و ٢٨٤ هه‌زار و ١٦٦ حاڵه‌ت، رووسیا به دوو ملیۆن و ٩٠٦ هه‌زار و ٥٠٣ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا به دوو ملیۆن و ٤٧٩ هه‌زار و ١٥١ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا به دوو ملیۆن و ١١٠ هه‌زار و ٣١٤ حاڵه‌ت، توركیا به دوو ملیۆن و ٦٢ هه‌زار و ٩٦٠ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا به یه‌ك ملیۆن و ٩٧٧ هه‌زار و ٣٧٠ حاڵه‌ت، ئیسپانیا به یه‌ك ملیۆن و ٨٣٠ هه‌زار و ١١٠ حاڵه‌ت، ئه‌رژه‌نتین به یه‌ك ملیۆن و ٥٤٧ هه‌زار و ١٣٨ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا به یه‌ك ملیۆن و ٥٤٢ هه‌زار و ٧٧٥ حاڵه‌ت، كۆڵۆمبیا به یه‌ك ملیۆن و ٥١٨ هه‌زار و ٦٧ حاڵه‌ت، مه‌كسیك به یه‌ك ملیۆن و ٣٢٥ هه‌زار و ٩١٥ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا به یه‌ك ملیۆن و ٢١٤ هه‌زار و ٥٢٥ حاڵه‌ت و ئێران به یه‌ك ملیۆن و ١٧٠ هه‌زار و ٧٤٣ حاڵه‌ت دێن.
تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه یه‌ك ملیۆن و ٧١٥ هه‌زار و ٤٥٨ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٥٤ ملیۆن و ٨٤٤ هه‌زار و ٩٦١ كه‌س به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوون و چاكبوونه‌ته‌وه.