Zana Natık Kerem
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٨٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، حەوت ھەزار و ٧٠٦ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و ٥٨ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٨٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥٨ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٧٠٦ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩١٧ ھەزار و ٢٩٢ کەس و لەو ژمارەیەش ٢١ ھەزار و ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٧٧١ ھەزار و ٧٠٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥ ھەزار و ٦٩٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٦٨٤ ھەزار و ٥٤٦ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.