Hamdi Çelikbaş
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە لە نەخشەی مەترسی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا، تاکە پارێزگا کە بەهێڵی سوور دانراوە لە بەشی ''مەترسی زۆر بەرز''، پارێزگای ئورفایە.
فەخرەددین کۆجا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئاماژەی بەوە کرد کە رێژەی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی ترابزۆن و بورسا سەدا ٧٥ی تێپەڕاندووە و لە هێڵی شیندان، پارێزگای ماردین لە بەشی مەترسی زۆر بەرز (هێڵی سوور)ەوە دابەزیوە بۆ مەترسی بەرز (پرتەقاڵی)، پارێزگای ئادیامان-یش لە بەشی مەترسی بەرز (پرتەقاڵی)ەوە دابەزیوە بۆ مەترسی مامناوەند (زەرد).
وەزیری تەندروستیی تورکیا هەروەها باسی لەوە کرد، تاکە پارێزگا کە لە نەخشەکەدا لەسەر هێڵی سوورە ئورفایە و رایگەیاندووە ''ئەوەیش بەڕێژەی وەرگرتنی دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، هەموومان دڵخۆش دەکات''.
بەپێی نەخشەی مەترسی، رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە ئورفا سەدا ٥٣،١ە.