Zana Natık Kerem
28 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2022
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە، لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٧٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەنێویاندا ٨١ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و بە گشتی شەش کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا سێ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کە لە پارێزگاکانی دھۆک و سلێمانی بوون، ھەروەھا ٨١٥ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لەنێویاندا ٢١٠ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا باس لەوەیشکراوە کە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣١٨ ھەزار و ٤٥٠ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٥ ھەزار و ١٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٨٠ ھەزار و ٤٢٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦ ھەزار و ٩٢٥ کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لە نێویاندا شەش ھەزار و ٥٨٣ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کورستانن و ئاماژەی بەوەیشداوە کە، تا ئێستا ١٠ ملیۆن و ٣٠٦ ھەزار و ٧٧٤ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.