Gökhan Kurtaran
11 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2021
له‌نده‌ن – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن رایگه‌یاند كه وڵاتانی ئه‌ندام له G7 پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه تاكوو كۆتایی ٢٠٢٢ بڕی یه‌ك ملیار دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت دابین بكه‌ن.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: "وه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ریتانیا له به‌رنامه‌ی ڤاكسین، ئیدی له رهوشێكداین ده‌توانین ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له‌خۆمان زیادن بیانده‌ین به‌و وڵاتانی پێویستییان پێیه‌تی. به ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌نێین بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م په‌تا جیهانگیره".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جۆنسۆن ئاماژه‌ی به‌وه داوه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌كانی G7 بڕی یه‌ك ملیار دۆز ڤاكسین به وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت ببه‌خشن.
به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆزی ڤاكسینه‌كه ده‌به‌خشێت، كه به‌هۆی داواكاری زۆره‌وه لێی زیاد بوون.