04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
په‌كین – AA
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) له سه‌رتاسه‌ری چین، ٤٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٠ هه‌زار و ٤٣٨ كه‌سیش ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند کە به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه كه سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه، ٤٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری په‌تاكه گه‌یشتۆته ٢٠ هه‌زار و ٤٣٨ كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستی دوو هه‌زار و ٧٨٨یان سه‌خته. ٢٣ هه‌زار و ٢١٤ كه‌سیش گومانیان لێ ده‌كرێت تووشی ئه‌و په‌تایه بووبن و ١٧١ هه‌زار و ٣٢٩ كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌ری به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی.
تاكو ئێستا ٦٣٢ كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی سنووره وشكاوییه به‌سه‌ر یهكهوهكانی چین ١٥ حاڵه‌تی ئه‌و په‌تایه له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ و هه‌شت حاڵه‌تیش له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی ماكاو تۆمار كراون.
له ٢٤ كاتژمێری رابردوو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته سێ هه‌زار و ٢٣٥ حاڵه‌تی دیكه تۆمار كراون و ٦٤ كه‌سیش به‌هۆی تووشبوونیان به‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تاكو ئێستا ٤١٤ له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ویلایه‌تی هوبه‌ی بوون كه هه‌ر په‌تاكه‌ش له‌وێ سەریهەڵدا و دواتر سه‌رتاسه‌ری چینی ته‌نییه‌وه. تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌و په‌تایه له‌و ویلایه‌ته گه‌یشتۆته ١٣ هه‌زار و ٥٢٢ حاڵه‌ت.