Muhammet İkbal Arslan
29 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2024
جنێڤ - AA
بهڕێوهبهری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە کوژراون ٣٠ هەزار کەسی تێپەڕاندرووە و، رایگەیاند: "پێویستە ئازار و توندوتیژی ترسناک لە غەززە کۆتایی پێبێت".
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، گێبرێیسس باسی لەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە کوژراون ٣٠ هەزار کەسی تێپەڕاندرووە، لەوانەیش زۆربەیان ژن و منداڵن.
گێبرێیسس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس لە غەززە برینداربوون و، ڕایگەیاند: "پێویستە کۆتایی بەم ئازار و توندوتیژیە ترسناکە بهێندرێت، ئاگربەست".