Hawkar Yaseen
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ۸۷۱ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، دوو هەزار و ۲۲۲ کەس چاکبوونەتەوە و ۱٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ۸۷۱ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ۷۳۸ کەس، ٥۳۹ لە هەولێر، ٤٦۳ لە دهۆک، ٥٥ لە هەڵەبجە، ٤٤ لە گەرمیان و ۳۲ کەسیش لە راپەڕین.
راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ۲۲۲ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ۹٦٥ کەس، ٥۸٤ لە دهۆک، ٥۱۲ لە هەولێر، ۷٥ لە گەرمیان، ٥۲ کەس لە هەڵەبجە و ۳٤ کەسیش لە راپەڕین.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ۱٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەس لە هەولێر، سێ کەس لە دهۆک، دوو لە سلێمانی و دوو کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و ۸۷٤ هەزار و ٦۸٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ۲۹۷ هەزار و ٤۸۷ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ۲٥٤ هەزار و ۹٤۱ کەسیان چاکبوونەتەوە و ۳۷ هەزار و ۱۲۷ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان و تا ئێستا پێنج هەزار و ٤۱۹ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.