Heman Hussein Yaseen
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و یهك حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی سێ هەزار و ٦٣ پشکنین، دەرەنجام ١٦٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمشێوەیە:
٥٨ حاڵەت لە دهۆك، ٥٤ حاڵەت لە سلێمانی و، ٥٠ حاڵەت لە ههولێر
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایشی کردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، یهك حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکەوه له دهۆك تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە تێکڕای حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٨٢ ھەزار و ٤٥٢ حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەفت ھەزار و ١٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.