Abdulhameed Husseın Karam
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەیش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە، ٣٩ ھەزار و ٩٤٦حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ھەزار و ٤٧٢ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٩٨٧ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و دەرەنجام ٦٠٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
پارێزگای ھەولێر، ٢٥٤ تووشبوو و ھەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای سلێمانی، ١٠٧ تووشبوو و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٢٦ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای دھۆک، ١٩٠ تووشبوو حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای ھەڵەبجە، ٢٨ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٧١ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٤٠٩ ھەزار و ٩١١ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە، ٣٩ ھەزار و ٩٤٦ تووشبوو، ھەروەھا ھەزار و ٤٧٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە.