Hamit Hüseyin
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
ھەولێر - AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئاشتۆن کارتر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ھەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکرا.
دواتر ئاشتۆن کارتر لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مسعود بارزانی پێشوزای لێکرا.
بریارە ھەردوو لایەن لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی ھەماھەنگی و رووبەرووبوونەوەی رێکخراوی تێرۆریستی داعش تاوتۆێ بکەن.