Hemn Baban
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
رامەڵڵا - AA
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی فه‌ڵه‌ستین، یوسف ئهدعیس رایگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل و جوولەکەکانی نشینگهكان زیاتر له 128 پێشێلكاریان له‌دژی مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودس و حه‌ره‌می ئیبراهیمی له شاری خه‌لیل باشووری كه‌ناری رۆژئاوا و مزگه‌وت و گۆڕستان و مه‌زارگه ئایینییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له میانی مانگی نیساندا ئه‌نجامداوه.
یوسف ئهدعیس له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه باس له زیادبوونی ژماره‌ی پێشێلكارییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت کە ژماره‌ی ئه‌و جوولەکانەی کە له نشینگهكاندان و به بیانووی ئاهه‌نگه‌كانی جوولەکە مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌به‌زێنن لە زیادبووندایه، ئه‌مه‌ش له ژێر پاراستنی پۆلیسی ئیسرائیلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "كۆی ئه‌و به‌زاندن و پێشێلكاری و پیسكردن و دوورخستنه‌وه‌یه له دژی ئه‌قسا گه‌یشتووه‌ته 33 پێشێلكاری و ده‌ستدرێژی".
له‌نێویاندا به‌پێی قسه‌كانی وه‌زیر به‌رده‌وامیی ئه‌و گه‌مارۆدانه‌ی ئیسرائیله له دژی مزگه‌وتی ئه‌قسا، هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵكردنی چوونه ژووره‌وه‌ی نوێژخوێنان له مزگه‌وتی ئیبراهیمی-ش رێگریكردن له بانگ خوێندن بۆ نوێژی هه‌ینییه.
هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زیره فه‌ڵه‌ستینییه گوتیشی: "حكوومه‌تی ئیسرائیل ده‌ستیكردووه به رێگه‌پێدان و بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ندێك كاروبار كه پێشتر نه‌كراوه له‌وه‌تی داگیركردنییهوه بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا، دواینییان بریتییه له رێگه‌پێدانی دادگه‌ی ئیسرائیل له قودس و بۆ یه‌كه‌مین جار به هاواركردن له‌نێو مزگه‌وتی ئه‌قسا به دروشمی 'گه‌لی ئیسرائیل زیندووه' ".
مانگی نیسانی رابردوو به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زیری ئه‌وقافی حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكردووه‌ته‌وه چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستگیركردن و دوورخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانانی مزگه‌وتی ئه‌قسا و لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌بووه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا دانانی چه‌ندین كامێرای چاودێری هه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه "هه‌ڵكۆڵینه‌كانی جوولەکەكان له گۆڕستانی یوسف هاوشانی شورای مێژوویی قودس له لای ده‌رگای ئهسباتهوه به‌رده‌وامیی هه‌یه، هێزه‌كانی ئیسرائیلیش بوونی خۆی له گه‌ڕه‌كی قودس کۆن زیاتر كردووه و چه‌ندین به‌ربه‌ستی له‌و رێگه‌یانه داناوه كه به‌ره‌و كڵێسای قیامه‌ت ده‌چێت، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگه‌كانی كڵێساكانی كریستیانه ئهرسهدۆكسەکان له كلێسای قیامه‌ت كه به ئاهه‌نگی "شه‌ممه‌ی رووناکی" ده‌ناسێنرێت".
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه ئیسرائیل رێگری له ژماره‌یه‌كی زۆری كریستیان و گه‌شتیاره بیانییه‌كان كردووه له گه‌یشتن به كڵێسای قیامه‌ت.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "له حه‌ره‌می ئیبراهیمیش له خه‌لیل سوپای ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجاره رێگری له بانگ خوێندن له رۆژی هه‌ینی له‌و مزگه‌وته ده‌كات، ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیشی له‌نێو ئه‌و مزگه‌وته زیاتر كردووه، ئه‌وه سه‌رباری رێگریكردن له بانگ خوێندن "58 جار" له ماوه‌ی مانگی رابردوو، هه‌روه‌ها به‌بیانووی بوونی جه‌ژنی جوولەکهكانیش مزگه‌وته‌كه دووجاری له‌سه‌ر یه‌ك داخراوه، جوولەکەی نشینگهكانیش ئاهه‌نگییان تیاداگێڕاوه.
ده‌شڵێت "ده‌یان پۆلیسی ئیسرائیلی پاسهوانیەتی كۆمه‌ڵێك جوولەکەی نشینگهكان كردووه له ماوه‌ی به‌زاندییان بۆ رێوڕه‌سمی ئایینی و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئاینییه‌كان له شاری سلفیت له باكووری كه‌رتی رۆژئاوا".