نایرۆبی
دوای ھێرشی چەکدارە توندڕەوەکان بۆ سەر بازارێکی گەورەی شاری نایرۆبی و بەردەوامبوونی شەڕ تێیدا بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ، وەزیری ناوخۆی ئەو ولاتە ئاشکرایکرد کە ٨ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو ھێرشە دەستگیر کراون.
لەمبارەیەوە (جۆزێف ئۆلێ لێنکو) وەزیری ناوخۆی کینیا رایگەیاند کە لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوی ھێرشکردنە سەر بازاڕی (وێستگەیت) بەردەوامە و سەرەتا ١١ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کردەیەوە دەستبەسەرکران و ڕەوانەی دادگا کران، بەڵام دواتر ٣یان ئازاد کراون ٨ یشیان ماونەتەوە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد تەرمی ئەو کەسانەی لەو ھێرشە دا کوژران، لای دادوەری پزیشکیە و دواتر ڕادەستی کەسو کاریان دەکرێَنەوە .
جێی بیرھێنانەوەیە ٧٢ کەس لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا و بە دووەمین گەورە ھێرشی تیرۆریستی لە کینیا ھەژمار دەکرێـت و گروپی ( ئەلشەباب)ی بەڕەگەز سۆماڵی بەرپرسیاری خۆیان لەو ھێرشە ڕاگەیاند.