Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2015
له‌شارۆچكه‌ی جزیری سه‌ربه پارێزگای شرنەخ چه‌كدارانی په‌كه‌كه به چه‌كی سووك و ئار بی جی هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس و بەهۆیەوە گولله‌یه‌كی ئار بی جی به‌ر نه‌خۆشخانه‌ی جزیركهوت، به‌ڵام كوژراو و برینداری لێنه‌كه‌وته‌وه.
لەكاتێكدا ئۆتۆمبیلێكی پۆلیس لە گەڕەكی یاسەفی شارۆچكەكە دەگەڕا، لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە بە چەكی سووک و ئار بی جی هێرشی كرایە سەر. دواتر پێكدادان لەنێوانیاندا دەستی پێ كرد.
لەكاتی پێكدادانەكەدا ئار بی جی-یەكی چەكدارانی پەكەكە بەر نەخۆشخانەی جزیر كەوت، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە و تەنها زیان بەر بیناكە كەوت.