غەززە
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئۆفیر گەندلمان لە ماڵپەری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی بڵاو یکردەوە: "ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربەستی بۆ ماوەی ٧٢ سەعاتی لە لایەن ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان قبوڵ کردوە."
پێشتر سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مون و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایانگەیاندبوو کە بە مەبەستی گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی، لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا ئاگربەستی سێ رۆژی رێککەوتنی لەسەر کراوە.
گوتەبێژی حەماس سامی ئەبو زوھری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "ئێمە وەک بزووتنەوەی حەماس بە ناوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگربەستی کاتیمان لەگەڵ ئیسرائیل قبوڵ کرد."
دوای راگەیاندنی ئاگربەستی کاتی و پەیڕەوکردنی رێنمایەکانی ئاگربەستەکە, میسر ئاشکرای کرد کە دوو شاندی بۆ ئیسرائیل و غەززە رەوانە دەکات.