Mümin Altaş
30 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا و رێككه‌وتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن رایگه‌یاند "ئەگەر نسیب بێت لە رۆما کۆدەبینەوە، ئەگەرێکی زۆر هەیە لە گلاسگۆو کۆببینەوە، کەوا بوو هەندێک هەنگاو وەک نیشانەی باش دەگیرێنەبەر".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له شاری سۆچی له میانی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ توركیا، له‌ناو فڕۆكه بۆ میدیاكاران دوا و گوتی:
"زوو یان درەنگ، دەبێت ئەمریکا لێرە (سووریا) بکشێتەوە و ئێرە بۆ گەلی سووریا جێبهێڵێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به S-400 به‌رده‌وامه و پاشه‌كشه ناكه‌ن له‌و بابه‌ته‌دا گوتی: "به دوورودرێژی باسی ئه‌وه‌مان كرد كه چۆن چۆنی ئه‌م بابه‌ته به‌ره‌وپێشتر ببه‌ین. هەر بەیەکەوە زۆر هەنگاو دەگرینەبەر لە دروستکردنی کەشتیدا، پشتیوان بەخوا تا دروستکردنی ژێردەریایی لەگەڵ رووسیادا، هەنگاوی هاوبەشمان دەبێت. گفتوگۆمان کرد سەبارەت بەو هەنگاوانەی لە دروستکردنی بزوێنەری فڕۆکە، فڕۆکەی جەنگیی دەیان گرینەبەر. ئەگەر خوا بیکاتە نسیب هەمان هەنگاو لەبارەی بزوێنەری فڕۆکە دەگرینە بەر. (له‌لایه‌ن پوتینه‌وه) داوای پێشخستنی زیاتری كاره‌كانی بۆشایی ئاسمان كرا. داوایان كرد كاره‌كانی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك ئه‌نجام بدرێت كه پلاتفۆرمی وشكانیی و ده‌ریایی لێ بكه‌وێته‌وه".
ئەردۆغان باسی له‌وه‌یش كرد بۆ كۆتايى هێنان بە بوونى رێكخراوى تيرۆريستیی پەكەكە/يەپەگە لە ناوچەكەدا، دەبێت ئەوەى پێويستە لەو لێكتێگەيشتنەى كە لەگەڵ رووسيا ئەنجامدراوە، بكرێت.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا و رێككه‌وتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن گوتی: "ئەگەر نسیب بێت لە رۆما کۆدەبینەوە، ئەگەرێکی زۆر هەیە لە گلاسگۆو کۆببینەوە، کەوا بوو هەندێک هەنگاو وەک نیشانەی باش دەگیرێنەبەر".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، برێت مه‌كگۆرك گرت و گوتی: "ئه‌م پیاوه هه‌ر ده‌ڵێی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه/په‌یه‌گه/په‌یه‌ده‌یه. ده‌ستی خستووه‌ته ناو ده‌ستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و له‌گه‌ڵیان دێت و ده‌ڕوات، (مەکگۆرک) دەست لەناو دەست گەڕانی لەگەڵ تیرۆریستان‌دا لەو ناوچەیەی بەرەنگاری تیرۆریستان دەبمەوە، بەجددی نیگەرانی کردووم".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هەروەها سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لەڕێى سستەمى سەرۆكايەتييەوە بەردەوامى بە رێگاكەیان دەدەن و گوتی: "جارێكى ديكە گەڕانەوە بۆ سستەمى خۆسەپاندن كە ساڵانێك بوو ئێمەى بەپاش خستبوو هيچ مانايەكى نييە".