Sayed Khodaiberdi Sadat
07 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
كابول – AA
چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان شارۆچكهیەکیان له ویلایه‌تی غۆر و شارۆچكهیەکیان لە ئورزگان، ناوەڕاستی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ كرد.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی غۆر، عه‌بدول زاهیر فائیززاده به میدیاكارانی راگه‌یاند كه چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی شه‌هره‌ك و گوتی: "له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان پاشه‌كشه‌یان پێ كراوه و ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌یش له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه".
عه‌بدول زاهیر فائیززاده ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه.
هاوکات گوته‌بێژی ویلایه‌تی ئورزگان، عومه‌ر شیرزاد رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی جیزاب و شارۆچكه‌كه كه‌وتووه‌ته ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی تاڵیبان.
عومەر شیرزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه ئێواره‌ی دوێنێ، چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردبووه سه‌ر شارۆچكه‌ی چوره، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندراوه.
تاڵیبانیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ٦٥ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان له جیزاب خۆیان راده‌ستكردووه.
دوای دەستپێکردنی پرۆسەی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان، بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشه‌كانی زیاتر كردووه بە ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچەی زیاتر.