Kasım İleri
08 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
واشنتۆن- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن ئاشكرایكرد پلانیان هه‌یه سه‌رله‌نوێ ده‌ست به هاوكارییكردنی فه‌ڵه‌ستین كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه، دۆناڵد تره‌مپ راگیرابوو، بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئانتۆنی بڵینكن له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "خۆشحاڵین به‌وه‌ی رایبگه‌یه‌نین به كاركردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێس پلانمان هه‌یه سه‌رله‌نوێ ده‌ست به هاوكارییه مرۆییه‌كان و په‌ره‌پێدانی ئابووریی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، بكه‌ینه‌وه".
بڵینكن باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌و پاكێجی هاوكارییه كه ده‌ستی پێده‌كرێته‌وه، هه‌ریه‌ك له، ٧٥ ملیۆن دۆلار بۆ گه‌شه‌پێدان له كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاوا، ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆگرامه‌كانی USAID و ١٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆگرامه‌كانی ئاژانسی UNRWA له‌خۆده‌گرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: "ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ ده‌ست به هاوكارییه‌كانی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی UNRWA ده‌كاته‌وه كه په‌روه‌رده و فێركردنی ٥٠٠ هه‌زار مناڵی كچ و كوڕ له پێنج ناوچه‌ی لوبنان، ئوردن، سووریا، كه‌ناری خۆرئاوا و غه‌ززه له خۆده‌گرێت. ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌شی UNRWA ده‌كرێت، هاوكات بریتییه له هه‌ریه‌ك له پشتیوانییه ته‌ندروستیی، ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكیی و هاوكاریی نه‌ختینه‌یی و خۆراك بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كاریگه‌ریی په‌تای كۆرۆنایان كه‌وتووه‌ته سه‌ر".
ئانتۆنی بڵینكن باسی له‌وه‌شكردووه، له‌پێناو چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانییكردنی هه‌ریه‌ك له ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ناوچه‌كه.