Dildar Baykan Atalay
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
واشنتۆن – AA
ئیدارەی ئەمریکا لە دەسپێکی پرۆسەی گواستنەوە لە ئەفغانستان کە لە ١٤ی ئابەوە دەستی پێ کردووە تا ئێستا، نزیکەی ١١٠ ھەزار کەسی لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە بۆ ئەمریکا.
جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین ژۆن پیەر لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند لە میانی ١٢ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٢٠٠ کەسی دیکەیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزای لە کابولەوە گواستووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ١٠٠ کەس بە ١٢ فڕۆکەی سەربازیی و دوو ھەزار و ١٠٠ کەسیش بە ٢٩ فڕینی ھاوپەیمانیی گواستراونەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە لە دەسپێکی پرۆسەی گواستنەوە لە ئەفغانستان کە لە ١٤ی ئابەوە دەستی پێ کردووە تا ئێستا، نزیکەی ١١٠ ھەزار کەس لە ئەفغانستانەوە گواستراونەتەوە بۆ ئەمریکا.
کارین ژۆن پیەر سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە کۆتایی مانگی تەمووزەوە تا ئێستا، ١١٤ ھەزار و ٨٠٠ کەس لە ئەفغانستانەوە گوازراونەتەوە.