Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
له كاتێكدا به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا 2018دا، كۆمارییه‌كان پارێزگاری‌یان له زۆرینه‌ی خۆیان كردووه له ئه‌نجوومه‌نی پیران، دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌ده‌ست هێناوه.
له ئه‌مریكا ده‌نگده‌ران چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 35 ئه‌ندام بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له 435 كورسی پێكهاتووه.
له كاتێكدا له ژمارەیەک ویلایه‌تی ئه‌مریكادا پرۆسەی جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان درێژه‌ی هه‌یه، به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان دیموكراته‌كان دوای هه‌شت ساڵ زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان له كۆمارییه‌كان سه‌ندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری ئاژانسی هه‌واڵیی AP ئه‌مریكی له كاتێكدا دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 219 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه، كۆمارییه‌كان 193 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه. تا ئێستاش ئه‌و ناوانه دیار نین كه له‌سه‌ر 23 كورسییه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌ی نوێنه‌ران داده‌نیشن.
كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌ی كورسییه‌كانیان گه‌یشته 51 كورسی و توانیان پارێزگاری له زۆرینه‌ی خۆیان بكه‌ن له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا. له كاتێكدا ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان درێژه‌ی هه‌یه پێشبینی ده‌كرێت كۆمارییه‌كان كورسییه‌ك یان دوو كورسی دیكه له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا به‌ده‌ستبهێنن.
پێویسته ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و لایه‌نه‌ی زۆرینه ده‌بێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بگاته 218 كورسی.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه كه تا ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه و هێشتا جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌رده‌وامه، دیموكراته‌كان 218 كورسییان له ئهنجوومهنهكهدا به‌ده‌ستهێناوه.
له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له 137 كورسیی كۆماری و 193 كورسیی دیموكرات پێكهاتووه، پێنج كورسیش به هۆكاری جیاجیا به‌تاڵن.
شاره‌زایان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هۆی دابه‌شبوونی كۆنگرێسه‌وه به‌سه‌ر دیموكرات و كۆمارییه‌كاندا، كاری سه‌رۆكی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 2020دا سه‌خت ده‌بێت.
له‌دوای ساڵی 2000ه‌وه ئه‌مساڵ زۆرترین كاندیدی موسڵمان به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان كردووه و له ویلایه‌تی میشیگن، راشیدە تڵێب به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینی و ئیلهان عومه‌ر به‌ڕه‌گه‌ز سۆماڵی كێبڕكێیەكهیان برده‌وه و بوونه یه‌كه‌م ژنه موسڵمان كه بوونه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا.