Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
نیویۆرك – AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای له سه‌رۆكی گرووپه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه هافتهر كرد هێرشه‌كه‌ی رابگرێت كه دوێنێ ده‌ستی پێكردووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌رابلوس.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌رۆكی گرووپه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه هافتهر بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌رابلوس دانیشتنێكی داخراوی ئه‌نجام دا.
نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی ده‌مكی مانگی نیسانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كریستۆف هوسگین دوای دانیشتنه‌كه به میدیاكارانی راگه‌یاند كه زۆر نیگه‌رانن به‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه.
هوسگین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای له سه‌رۆكی گرووپه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه هافتهر كردووه هێرشه‌كه‌ی رابگرێت كه دوێنێ ده‌ستی پێكردووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌رابلوس. داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كرد گرژییه‌كان بڕه‌وێننه‌وه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه كێشه‌كان به شه‌ڕ و شۆڕ چاره‌سه‌ر ناكرێن.