Cüneyt Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
به‌رلین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس رایگه‌یاند کە ستراتیجییەتی جێبه‌جێكردنی زۆرترین فشار دژی ئێران به‌هه‌ڵه ده‌زانن.
هێیكۆ ماس له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵۆنیا بابه‌تی به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی گه‌رووی هورمز به رابەرایەتی ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جه‌ختیكرده‌وه كه ستراتیجییەتی جێبه‌جێكردنی زۆرترین فشار بۆسه‌ر ئێران به‌هه‌ڵه ده‌زانن و گوتی: "ئه‌ڵمانیا به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ناكات كه ئه‌مریکا پێشكه‌شیكردووه و پلانی بۆ داناوه".
هێیكۆ ماس رایگه‌یاند کە ئه‌ڵمانیا نایه‌وێت گرژیی سه‌ربازی هه‌ڵكشان به‌خۆیه‌وه ببینێت و لایه‌نگری رێگای دیپلۆماسین.