20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2020
ئیدلب – AA
گرووپه میانڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ستیان پێكردووه كه له باشووری ئیدلب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، چوونه ناو گوندی نه‌یراب كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی سه‌راقیب.
دوای تۆپبارانكردنی ئامانجه‌كانی رژێم له گونده‌كه ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی كرد به پێشڕه‌وی زه‌مینی و تانكێك و زرێپۆشێكی رژێم تێك شكێندران و ده‌ستیش به‌سه‌ر تانكێكی دیكه‌دا گیرا.
پێكدادانی سه‌خت له نێو گونده‌كه له نێوان ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی رژێم به‌رده‌وامه.
نه‌یراب ٣ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
شارۆچكه‌ی سه‌راقیب پێگه‌یه‌كی ستراتیجی هه‌یه چونكه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای M5 كه حه‌له‌ب و دیمەشق به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له‌گه‌ڵ رێگای M4 كه ئیدلب، لازقییه و حه‌له‌ب پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له‌و شارۆچكه‌یه یه‌كتر ده‌بڕن.
ئیدلب له جه‌نگی ناوخۆیی سووریاوه بووه‌ته قه‌ڵای ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووریا. به‌هۆی كۆچی ناوخۆییه‌وه ژماره‌ی دانیشتووانی شاره‌كه چوار ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و له ٢٠١٥ه‌وه شاره‌كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه. یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه رژێم زۆر به سه‌ختی ده‌یكاته ئامانجی هێرشه‌كانی، له‌كاتێكدا ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.