Merve Yıldızalp
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیادا بۆ سەر ناوچەی ئاڤاشین-باسیان باکووری عێراق، ١٤ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ پەلاماردانی بنکە سەربازییەکان لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دوێنێ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی ئاڤاشین باکووری عێراق ئەنجامدراوە.
لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا پێگەی چەکی رێکخراوی تیرۆریستی، حەشارگە و گەنجینەکانی چەک و تەقەمەنی رێکخراوەکە خاپوورکران و ١٤ تیرۆریستی چەکدار کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ پەلاماردانی بنکە سەربازییەکان لە چالاکی خران.