Hamdi Çelikbaş
22 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی دەستڕێژی گوللەی تیرۆریستانی پەکەکە بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، سەربازی پیادەی بەناوی سەرجان باش گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە ئاکامی دەستڕێژی گوللەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، سەربازی پیادەی بەناوی سەرجان باش گیانی لەدەستداوە و، ھاتووە؛ ''بەھۆی ئەم رووداوە خەمناکەوە داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ ئەو شەھیدەمان دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری بەھادار و سوپا و گەلی ئازیزی تورکیا دەکەین".