Barış Seçkin,Rewa Mahmut Hasan
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
رۆما - AA
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئانجەلینۆ ئالفانۆ لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەو ماوەیەی رۆژهەڵاتی ئیسپانیا لەبارەی هەرێمی ئۆتۆنۆمی کەتەلۆنیا رایگەیاند، ئەوان سەربەخۆیی تاک لایەنە قبووڵ ناکەن.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئانجەلینۆ ئالفانۆ لە راگەیەنراوێکیدا کە سایتی رەسمی وەزارەتی دەرەوە بڵاو کردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت راگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا هەڵبپەسێردرێت.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئانجەلینۆ ئالفانۆ ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی هەفتەکانی دواییدا چەندین جار لەگەڵ کەتەلۆنیا گفتوگۆیان کردووە و بانگهێشتیان کردوون کە لەچوارچێوەی پاراستنی یەکریزی وڵاتەکەیان بە پێی دەستووری ئیسپانیا گفتوگۆ بکەن و راشیگەیاندووە کە ئەوان راگەیاندنی سەربەخۆیی تاک لایەنە قبووڵ ناکەن وەک ئیتاڵیا.